وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: 346 مووشەک و درۆنی ئێرانمان بەرپەرچداوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، توانیویانە 346 مووشەک و درۆنی ئێرانیان تێک شکاندووە کە ئاراستەی وڵاتەکەی کراون.
یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویانە زۆربەی ئەو 137 مووشەک و 209 درۆنە تێک بشکێنن کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی خاکی ئیمارات کرابوون.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختی کردەوە کە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیان بکاتە ئامانج، و پاراستنی هاووڵاتییان و سەردانیکەران لە پێشینەی کارەکانیاندایە.
ئەم هێرشە بەرفراوانەی تاران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی توندیان لە ناوخۆی ئێران دەستپێکرد.