رۆیتەرز: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دوبەی بیسترا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند؛ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دوبەی بیسترا.

ئەم هەنگاوەی ئێران وەک تۆڵەیەک بوو لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، کە تێیدا چەند دەوڵەتێکی دراوسێی لە کەنداو کردە ئامانج. پێشتریش تاران نیازی خۆی بۆ لێدانی بنکەکانی ئەمریکا و چەندین شوێنی دیکەی ستراتیژی لە ناوچەکەدا راگەیاندبوو.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی ئاشکرا نەکراوە.