کوژرانی بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتڵاعات راگەیەندرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، کوژرانی محەممەد باسری بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتڵاعات راگەیاندرا.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، محەممەد باسری، بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لە وەزارەتی ئیتلاعات، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرا.

هاوکات میدیای فەرمی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، بە فەرمی هەواڵی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا راگەیاند.

هاوکات ئاژانسی "فارس"ی ئێرانیش ئاشکرای کرد، کە خامنەیی لەناو نووسینگەکەی خۆیدا لە تاران کوژراوە.

هەروەها حکوومەتی ئێران ماوەی 40 رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. هاوکات بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی 7 رۆژ پشووی فەرمی و سەرتاسەری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

میدیای فەرمی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداری دا و رایگەیاند: کوژرانی خامنەیی بێ وەڵام نابێت و تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی ئەنجامدەرانی دەکات.

محەممەد باسری، بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران