ئیمارات باڵیۆزخانەکەی لە تاران داخست و باڵیۆزەکەی کشاندەوە

ئیمارات بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران دادەخات و باڵیۆزەکەشی لە تاران دەکشێنێتەوە.

یەکشەممە 1ـی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، بە شێوەیەکی فەرمی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران دادەخات، ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و جەنگ لە نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە.

 دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا ئێران هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لەناو خاکی ئیمارات، وڵاتەکە ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییەی وەک ناڕەزایەتییەک و پاراستنی دیپلۆماتکارەکانی گرتەبەر.