وەزیری نوێی بەرگریی ئێران بە وەکالەت هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، سەرۆککۆماری ئێران مەجید بن رەزا، ئەفسەری سوپای پاسدارانی وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت دەستنیشان کرد.
سەید مەجید بن رەزا، سەرۆکی رێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی هێزە چەکدارەکان بووە، پلەی سەربازی "سەرتیپ" بووە، هەروەها کەسێکی نزیکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و رێبەریی ئێران بووە.
مەجید بن رەزا، سەرۆکی "تاسا" واتە بەرێوەبەریی سەرچاوە مرۆییەکان و شارەزا لە داتا و بودجە بووە، هەروەها رۆڵێکی گرینگی لە دیپلۆماسیەتی بەرگریدا هەیە.
دوێنێ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئیلنا و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەک لە فەرماندە و لێپرسراوە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان کوژران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیلنا هێرشەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەرگریدا بووە و تێیدا هەریەکە لە ئەمیر سەرلەشکر عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان و ئەمیر سەپهبد سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.