بێنزێما بههۆی تێوهگلانی به كارێكی ئابڕووبهری بانگهێشتی دادگا دهكرێت

کەریم بێنزیما لەسەر کەیسی هەڕەشە کردنی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ماتیۆ ڤالبوێنای هاونیشتیمانی دادگایی دەکرێت.
رۆژنامەت لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە، ئەمڕۆ دادوەری دادگای ڤێرسای وڵاتەکەیان، پارێزەرەکەی کەریم بێنزێما هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو کەیسەی ساڵی 2015 لە دادگا ئامادە بێت و وەڵامی دادوەر بداتەوە، هەرچەندە پارێزەرهکەی پێیوایە ئەو یاریزانە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە دادگا ئامادە دەبن.
بێنزیما لە ساڵی 2015 دوای ئەوەی هەرەشەی لە ماتیۆ ڤالبوێنای هاونیشتیمانی کرد لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ئابڕوبهرانه، هەر لەو کاتەوە لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی دوورخرایەوە.