سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە ئازەربایجان دەکات
ناوەندی قەرارگەی خاتەم ئەنبیا هۆشدارییەکی توند بە کۆماری ئازەربایجان دەدات و پێی راگەیاندووە" لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ئیسرائیلییەکان دەربکە.
گوتەبێژی ناوەندی قەرارگەی خاتەم ئەنبیا رایگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوەی لە جەنگێکی توند و خۆڕاگرییدایە بەرانبەر بە دەستدرێژیکارانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەڵام لە پێناو ئەوەی زیان بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ نەگات، هەموو هەوڵێکیانداوە.
هەروەها ئاماژەیداوە " بە وڵاتی دراوسێی ئێران، بە تایبەت بە کۆماری ئازەربایجان وەک وڵاتێکی موسڵمان رادەگەیەنین کە رێگری لە تەشەنەسەندنی نا سەقامگیریی ناوچەکە بکات، ئیسرائیلییەکان لەو وڵاتەکەی دەربکات و ئاسایشی گەلەکەی و ئێران نەخاتە مەترسییەوە.
ئەم هۆشدارییەی ئێران لە کاتێکدایە چوارشەممەی رابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی نەخچەوانی ئازەربایجان کەوتە خوارەو و، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار کەس بوون. هەرچەندە هیچ وڵات و لایەنێک بە بەرپرسیار رانەگەیەندرا، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشتکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە بێ وەڵام نامێنێتەوە