نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد
له ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و ئاسته به‌رزه تۆمار ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش دوای ئاماژه مژدهبهخشهكانی بووژانه‌وه‌ی ئابووری جیهان به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاره‌كه‌ی سعوودیه دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌ی "كاپیتاڵ"ـی فه‌ره‌نسی، ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك خامی برێنت به 55 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش مانای وایه، له 26ی مانگی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت ئه‌و ئاسته به‌رزه تۆمار ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه نیل ویلسۆن، پسپۆڕی دیار له "Markets.com" گوتی: "بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی سعوودیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هاوكار بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا ئاماژه‌یه‌كی باشی بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری جیهان به گشتی و بازاڕی وزه به تایبه‌ت هێناوه‌ته ئاراوه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك و هاوبه‌شه‌كانی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، عه‌ره‌بستانی سعوودیه به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بڕیاریدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی له هه‌ردوو مانگی شوبات و ئازار كه‌م بكاته‌وه.
شاره‌زایانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند رۆژی رابردوودا و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی به‌رچاویان له بووژانه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا بینیوه.
H.B