نرخی نەوت لە 60 دۆلار نزیك دەبێتەوە
نرخی نەوتی خاوی برێنت 56 دۆلاری تێپەڕاند

K24 - ھەولێر
لەگەڵ کۆتایی یەکەم هەفتەی ساڵی 2021، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ بەرزترین ئاستەکانی 11 مانگی رابردووی بەرزبووەوە.
بە گوێرەی سەکۆی پێگەی investing.com نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی بە رێژەی 3.44% بۆ 56.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 3.72% بۆ 52.72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
بەمەش نرخی هەردوو جۆر نەوت لە تەواوی هەفتەکە بە رێژەی زیاتر لە 6% بەرزبوونەتەوە.
لە رۆژنامەی ئەل سەباحی عێراقیدا هاتووە نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی بەسڕە ئاستی 57 دۆلاری.
شارەزایان هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیش بۆ بڕیاری سعوودیە دەگەڕێننەوە، کە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەردوو مانگی شوبات و ئادار کەمدەکاتەوە. لە لایەکی دیکشەوە بەرەوپێشچوونە سیاسەتەكانی ئەمەریکا و بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی ورەی وەبەرهێنەرانی بۆ کڕینی نەوت بەرزکردووەتەوە.