کاروان ستوونی: سعوودیە رۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەولێر رایگەیاند؛ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق شێخ سامی مەسعوودی، رەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای عومرەی رۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومڕە لە هەموو عێراق.
دەشڵێت: ئەو داوایە لە کاتێکدا هاتووە، بەهۆی زۆری داواکاری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سونەتی عومرە لە وەرزی ئێستای 1447ی کۆچی، "لایەنی سعوودی رەزامەندی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزای رۆژانە بە عێراقییەکان تاوەکو کۆتایی هاتنی قەیرانە نالەبارەکانی ناوچەکە، ئەمەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزا بۆ هەموو وڵاتانی جیهان راگیرابوو."سعوودیە رۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق."