پێگه‌ی تویته‌ر تویتێكی خامنه‌یی له‌به‌رچاو لابرد و ههژمارهكهشی راگرت
خامنه‌یی ناتوانێت پێگه‌ی تویته‌ر به‌كاربهێنێت تا خۆی تویته‌كه‌ی نه‌سڕێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی تویته‌ر تویتێكی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌به‌رچاو لابرد، كه به‌گوته‌ی خۆی، ئه‌و تویته‌ی خامنه‌یی "زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كارانه"ی له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌خۆ گرتبوو.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێگه‌ی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "بۆیه تویته‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له‌به‌رچاو لابراوه، چونكه پێشێلی بنه‌ما، یاسا و رێساكانی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كردووه و زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بۆ ئه‌وه‌ی خامنه‌یی بتوانێت جارێكی دیكه هه‌ژماری خۆی له پێگه‌ی تویته‌ری به‌كاربهێنێته‌وه، پێویسته خۆی تویته‌كه‌ی بسڕێته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، "وڵاته‌كه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هاورده ناكات، چونكه جێگای متمانه نین".
خامنه‌یی نووسیبووی: "هاورده‌كردنی ڤاكسینه درووستكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وان جێگای متمانه‌پێكردن نین و به‌دوور نازانرێت زیان به گه‌لانی دیكه بگه‌یه‌نن".
خامنه‌یی له درێژه‌ی تویته لابراوهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، "به‌پێی ئه‌زموونی ئێمه له‌گه‌ڵ سامپڵی خوێنی پیسی فه‌ره‌نسا به ئایدز، پێكوته‌كانی فه‌ره‌نساش جێگه‌ی متمانه نین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش کۆمپانیای تویتەر، بەشێوەیەکی هەمیشەیی، بەهۆی بڵاوکردنەوە ''تووندووتیژی''، هەژماری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای له پێگه‌كه‌ی راگرت.
H.B