ئێران رێگه‌نادات كۆمپانیای بیانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسین له‌سه‌ر هاووڵاتیانی بكات
روحانی: رێگه ناده‌ین هاووڵاتیانمان ببنه كه‌ره‌سته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی درووستكردنی ڤاكسین

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران داواكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی ره‌تكرده‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی.
روحانی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی دژی كۆرۆنا گوتی: "هه‌ندێك كۆمپانیای بیانی به نیازی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بوون له‌سه‌ر هاووڵاتیانمان، وه‌زارتی ته‌ندرووستی هه‌ڵوێستی راستی نواندووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه، با هاووڵاتیانمان بزانن، رێگه ناده‌ین ببنه كه‌ره‌سته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی درووستكردنی ڤاكسین".
جه‌ختی كرده‌وه، "دابینكردن و كڕینی ڤاكسین، له كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كانمانه، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین به مانای فه‌رامشكردنی پرۆتۆكۆلی ته‌ندرووستی نییه، پێویسته بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی بزانین".
رووحانی روونیكرده‌وه، یەکێك لەداواکارییەکانی هاووڵاتیان ئەوەیە، کە بەزووترین کات ڤاکسین بەردەست بێت، گوتیشی: "هه‌نگاوی باش نراون بۆ دروستکردنی ڤاکسینی ناوخۆ، سەبارەت بەڤاکسینی دەرەکیش، زیاتر لەمانگێکە سەرقاڵی بابه‌تی چاره‌سه‌كردنی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ین"، هه‌رچه‌ند دوێنێ عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "هاورده‌كردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌یه".
روحانی ئاماژه‌ی كرد، له‌چواچێوه‌ی هاوكاری و خۆپارێزی هاووڵاتیانه‌وه، ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له نزمبوونه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: فارس
د.ی