شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌چێته به‌غدا
"ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و "باركۆد"ه‌وه، هاووڵاتیان شاره‌زاییان له جیاكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده هه‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، دوای سەردانەکە دەست دەکەن بەدانانی لۆگۆ و بارکۆد لەسەر بەرھەمە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان، تا مریشکى خۆماڵى لەبەرھەمی قاچاخ و ھاوردە جیابکرێتەوە.
ئەم بڕیارەی حکومەت، خاوەن سەربڕخانە و کێڵگە پەلەوەرییەکانی خۆشحاڵ کردووە، پێیان وایە چاره‌سه‌رى کێشەی ئەو بێ بازاڕیەیان بۆ دەکات.
کارزان، چەند ساڵێکە خاوەن سەربڕخانەی پەلەوەرییە لە ھەولێر، لەبەر ئەوەی ماوەی دوو مانگە بەرھەمەکانیان لە بازاڕدا ساغ نابێتەوە، لە کار وەستاوە، ئاماژه‌ی كرد، بەھۆی ھاتنی بەرھەمی قاچاخ، ناتوانین بەرھەمەکانمان ساغ بکەینەوە، چونکە ھیچ لایەك بڕوا ناکەن بەرھەمی ناوخۆییە، بەڵام ئەگەر توانرا بارکۆدی لێبدرێت، یان لۆگۆی ھەرێمی کوردستانی لەسەر بێت، ئەوا باوەڕپێکراو دەبێت و دەتوانن لەبازاڕدا ساغی بکەنەوە.
كارزان ته‌ڵعه‌ت، خاوه‌نی سه‌ربڕخانه، گوتی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ئه‌و ستیكه‌ره به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئێمه زۆر باشه، له‌به‌ر مریشكی هاورده‌كراو، ناتوانین به‌روبوومه‌كانی خۆمان له بازاڕدا ساغ بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان بۆ بكرێت، ده‌توانین هاوكاری پڕۆژه‌ی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر بین، ده‌شتوانین به‌روبوومه‌كانی خۆمان بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ره‌وانه بكه‌ین".
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەکو ھەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان، تا بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی وڵاتان بارکۆد و لۆگۆی خۆی ھەبێت، بڕیارە سەردانی بەغدا بکەن و دوای سەردانی بەغدا ئەو ھەنگاوە جێبەجێ بکەن، ئەمەش بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەرھەمی ناوخۆ لە بەرھەمی ھاوردە و قاچاغ و نایاسایی جیا بکاتەوە.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و ستیكه‌ره‌وه، هاووڵاتیان شاره‌زاییان له جیاكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده هه‌بێت، كه به‌رهه‌می ناوخۆ كوالیتی زۆر باشتره له به‌رهه‌می هاورده، جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌مه رێگه‌یه بۆ ناساندنی به‌رهه‌می ناوخۆ به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق".
ئەگەر ئەو پڕۆژانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، ھەمووی کار بکەن و تەواوی مریشکەکان بۆ سەربڕخانەکان بنێردرێن، بەشی پێداویستیی ناوخۆ دەکات و دەتوانرێت بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بنێردرێت، چونکە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ھەزار و (600) پڕۆژەی مریشكی ھەیە، (10) سەربڕخانەش ھەیە، لەڕێگەی ئەو سەربڕخانانەوە لۆگۆ و بارکۆدی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمیان لێ دەدرێت، بۆ ئەوەی دڵنیایی بە خەڵك بدرێت، کە ئەمانە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانن.
د.ی