ئێران: رووداوەکەی بەندەری سەڵاڵەی عومان گوماناوییە و لێکۆڵینەوەی لێدەکەین

گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، رایگەیاند، ئەو رووداوەی لە بەندەری سەڵاڵەی وڵاتی عومان روویداوە، جێگەی گومانە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات.

چوارشەممە 11ـی ئاداری 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی ناوەندی خاتەمولئەنبیا، رایگەیاند،  ئەو رووداوەی لە بەندەری سەڵاڵەی وڵاتی عومان روویداوە جێگای گومانە و بە ووردی لێکۆڵینەوەی لێدەکەین، ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتی عومان دراوسێ و برای ئێمەن".

زولفەقاری جەختی لەوەشکردەوە،  هێزە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردن بۆ دەرخستنی راستییەکانی ئەم بابەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد،"ئێران بە باشی رێز لە سەروەری عومان دەگرێت، هاوکات ئاسایش و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتی عومان بۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگەی رێز و بایەخێکی زۆرە".