كاركردن له شه‌قامی ئۆتۆبانی بابان به‌رده‌وامه
بونیادنانی پردی تانجەرۆ له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه

K24 - هه‌ولێر:
بونیادنانی پردی تانجەرۆ لە شەقامی (100) مەتری سلێمانی دەستی پێ‌کرد، کارکردن چووەتە قۆناغێکی پێشکەوتووی پڕۆژەکەوە، لەو چوارچێوەیەدا، لەدوای تەواوکردنی بەشێکی زۆر لەقۆناغەکانی پاکكردنەوە و بڕین و دروستکردنی ئاوبارەکان، لەسەرەتای ساڵی (2021)ه‌وە، درووست‌کردنی پردی تانجەرۆ دەستیپێکرد و بودجەی تەرخانکراو بۆ پرده‌كه (27) ملیار دینارە، بڕیار وایە لە (6) مانگدا كاره‌كانى ته‌واو بكرێت.
پردی تانجەرۆ، دەکەوێتە سەر چەمی تانجەرۆ و شەقامی (100) مەتری، لە ناوچەی قەرەداغ، بە ئاراستەی عەربەت دەپەڕێتەوە، (2) ئاراستە ئۆتۆمبێلی پێدا تێدەپەڕێت، ھەر ئاراستەیەك لای (چەپ و راست) رێڕەوی پردەکە (9) ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت.
عالیە تۆفیق، ئەندازیار لەپڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان رایگه‌یاند، "پرده‌كه (512) پایه‌ڵی تێدایه، به قووڵی (11) مه‌تر چووته ژێر زه‌ویه‌وه، به كوالیتییه‌كی زۆر باش جێبه‌جێ ده‌كرێت، به هاوبه‌شی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و تاقیگه‌ی بیناسازی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت".
بودجەی تەرخانکراو بۆ پردی تانجەرۆ (27) ملیار دینارە، بڕیار وایە لە ماوەی (6) مانگی کارکردن‌دا کارەکانی تەواو بکرێت، ئێستا کارکردن بۆ درووست‌کردنی پردەکە لە قۆناغی درووست‌کردنی (پایەڵ) دایە.
ھاوکات کارکردن لە ھەر (32)کم قۆناغی یەکەمی ئۆتۆبانی بابان بەردەوامە، کارەکانی پاککردنەوە و بڕین و پڕکردنەوە و دروستکردنی ئاوبارە لە پڕۆژەکەدا قۆناغی گەورەیان بڕیووە.
هیوا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیار گوتی: "ئه‌وه‌ی رێگری له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات، بوونی ئاوی تانجه‌ڕۆیه، ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین".
شەقامی ئۆتۆبانی بابان بەردی بناغەی لەلایەن سەرۆکی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان دانراوە و لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لە ماوەی (3) ساڵی کرکردن، بە گوژمەی (400) ملیار دینار پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
د.ی