لە هێرشێکی ئێران نزیکەی 60 موسڵمان لە ئیسرائیل بریندار بوون

لە هێرشێکی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، نزیکەی 60 موسڵمان بریندار دەبن و زیان بە خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیش گەیاندووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئاداری 2026، مووشەکیکی ئێرانی لە شارۆچکەی زەرزیری باکووری ئیسرائیل کەوتە خوارەوە، کە دانیشتووانی عەرەبن و بەهۆیەوە نزیکەی 60 کەس لە موسڵمانانی دانیشتووی شارۆچکەکە برینداربوون.

هەروەها بۆردومانەکە زیانی زۆری بە خانووە و ئۆتۆمبێلی شارۆچکەکەش گەیاندووە.

ماوەی چەند رۆژێکە ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی بەردەوام لە رێگەی مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە ئیسرائیل و زیانی ماددی و گیانی هەبووە.

شارۆچکەی زەرزیر دەکەوێتە باکووری ئیسرائیل و دانیشتوانەکەی کە ژمارەیان نزیکەی هەشت هەزار کەسە، سەرجەمیان عەرەب و لە پێنج هۆزی کۆچەری پێکهاتوون، لە ساڵی 1996ـەوە شارۆچکەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە.