هاکان فیدان: داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتان رابگرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە دەستدرێژی و هێرشەکان بۆ سەر ئێران رابگیرێن و ئێرانیش دەبێت چیدیکە وڵاتانی درواسێی بۆردومان نەکات. 

شەممە 14ـی ئاداری 2026، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێویستە دەستدرێژی بۆ سەر ئێران بوەستێنرێت، لە هەمان کاتدا داوا لە ئێرانیش دەکەین کە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی دیکە رابگرێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە لە پەیوەندی راستەوخۆداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران سەبارەت بەو مووشەکەی کە دوێنێ ئاسمانی وڵاتەکەمانی بە ئاسمانی وڵاتەکەماندا تێپەڕی". 

هەروەها فیدان نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕی و گوتی: "نیگەرانین لە هەوڵەکانی حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەنجامدانی پاکتاوی رەگەزی لە لوبنان، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا".

ئەم لێدوانەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆردا تێدەۆەڕێت، هاوکات هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامی هەیە، هەروەها ئێران وەکو وەڵامدانەوە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ بە بیانوی هەبوونی نکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.