وەزارەتی بەرگریی سعوودیە: 6 مووشەکی بالیستی ئێرانمان تێکشکاندووە

وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی، رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە 6 مووشەکی بالیستی تێک بشکێنن، کە بە ئاراستەی پارێزگای "خەرج" هاوێژرابوون.

شەممە 14ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە (واس) لە زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە: "هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە توانیویانە 6 مووشەکی بالیستی کە ئاراستەی پارێزگای خەرج کرابوون، لە ئاسماندا رێگرییان لێ بکەن و تێکیان بشکێنن."

ئەم راگەیاندنەی وەزارەتی بەرگری سعوودیە لە کاتێکدایە، سعوودیە هاوشیوەی بەشێکی دیکەی وڵاتانی کەنداو و دراوسێی ئێران، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران رووبەڕووی بۆردومانی مووشەکەی و درۆنی ئێرانی بووەتەوە، بە هۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.