خەریکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێ هیوا دەبێت
یەکێک لە ئامانجە گەورەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی ئەوەیە، پێش ئەوەی کۆتایی بە یاری کردن بهێنێت بتوانێت ژمارەی گۆڵەکانی بگەینێتە 1000 گۆڵ، بەڵام پێکانە ناوەختەکەی رەنگە ئەم ئامانجەی دوابخات.
ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکە تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکان بەشداری 1175 یاری کردووە و خاوەنی 822 گۆڵە، هەروەها دۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 226 یاری کردووە و خاوەنی 143 گۆڵە و بە گشتی توانیویەتی 965 گۆڵ تۆمار بکات.
رۆناڵدۆ پێویستی بە 35 گۆڵی دیکە هەیە، بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی بگەینێتە 1000 گۆڵ، بەڵام ئەو پێکانەی ماوەیەکی بەرۆکی گرتووە، رەنگە ئەو ئامانجەی بۆ دوای مۆندیال دوابخات، هەرچەندە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ئەو یاریزانە، دەیەوێت دوای مۆندیالی 2026 بە یەکجاری واز لە یاری کردن بهێنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوەیەکە تووشی پێکان بووە و هێشتان وادەی گەڕانەوەشی دیار نیە، ئەمە لە کاتێکدا خولی رۆشنی سعوودی تەنها 8 یاری ماوە، هەروەها دۆن لە مۆندیالیش سێ یاری قۆناغی یەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و هەروەها لە ئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، چانسێکی دیکەشی دەبێت، بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی بگەینێت بە 1000 گۆڵ.