سێنتکۆم: لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز ناوەندەکانی مووشەکی ئێرانیمان لەناو بردووە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز بە بەکارهێنانی بۆمبی پێنج هەزار پاوەندی ناوەندەکانی مووشەکی ئێرانیان لەناوبردووە.

سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا لە ئێکس ئاماژەی بەوەشداوە؛ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هێزەکانمان لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز لە رێگەی بەکارهێنانی بۆمبی کونکەری پێنج هەزار پاوەندییەوە بنکە مووشەکییەکانی ئێرانیان وێرانکردووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا باس لەوەشدەکات،مووشەکی دژە کەشتی ئێران مەترسیان لەسەر ئازادی دەریاوانی لە گەرووی هورمز دروستکردبوو.