ئێران شەپۆلی 63یەمی هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستپێکرد
سوپای پاسداران، لە راگەیەنراوێکدا، رایگەیاند: شەپۆلی 63ـی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینەی چوار" دژی دامەزراوە نەوتییەکانی سەربە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامدرا.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشکەشە بە "وەزیری هەواڵگری و هاوەڵانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەندێک لە دامەزراوەکانی وزەی ئێرانی کردە ئامانج، ئەمەش بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە گەلی ئێران کە ماوەی 16 شەو و رۆژە لە شەقامەکاندا دژی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییە هاوار دەکەن.
ئێران جەختی کردووەتەوە کە نەیانویستووە پانتایی شەڕەکە بۆ دامەزراوە نەوتییەکان فراوان بکەن و نەیانویستووە زیان بە ئابووری وڵاتانی دۆست و دراوسێ بگات، بەڵام "دەستدرێژی دوژمن بۆ سەر ژێرخانی وزە، بە کردەیی وڵاتەکەیانی بردە قۆناغێکی نوێی شەڕەوە" و ناچاری کردن بۆ بەرگری لە ژێرخانەکانی خۆیان، هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانی وزەی سەر بە ئەمریکا و خاوەن پشکە ئەمریکییەکان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هۆشداری توند دراوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، ئەوا وەڵامی توندیان دەبێت.