سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: كلیلی گه‌شه‌ی ئابووری چاكسازییه‌

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند،  چارەسەركردنی گەندەڵی كلیلی گەشەی ئابوورییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی
سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی

K24 – هه‌ولێر:

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند،  چارەسەركردنی گەندەڵی كلیلی گەشەی ئابوورییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی راپۆرتێكی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی،چارەسەركردنی ئەو گەندەڵییەی لە رۆژھەڵاتی ناوڕاستدا ھەیە، دەبێتە كلیلی باشبوونی گەشەی ئابووری.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: چاكسازی لەو بڕیارانەی پەیوەستن بە ئابووری وڵاتەوە ھەروەھا كەمكردنەوەی گەندەڵی، بابەتی سەرەكین و كاتیان پێویستە بۆ ئەوەی ئامانجەكانی بووژانەوەی ئابووری بپێكن.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژەیداوە، نوێترین پێشبینییەكان دەریدەخەن كە ئەمساڵ گەشە لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرێژەی %2.2 دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەھۆی كۆرۆناوە بەرێژەی 55 داكەوت.

جەختیشیكردەوە، ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەراورد بە جیھان نزمترین ئاستی تۆماركردووە لە بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا ژمارەیەك وڵات ھەن كە پێویستە زیاتر متمانەی گشتی بەدەستبھێنن.