پزیشکیان: کوشتنی سەرکردەکانی ئێران سەرەتایەکی مەترسیدارە

سەرۆککۆماری ئێران دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر جیهان لەئاست دەستدرێژییەکانی ئیسرائل و ئەمریکا بێدەنگ بێت، ئاگری جەنگ زۆر کەس دەسووتێنێت.

ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و کوشتنی سەکردەکان، سەرەتایەکی نوێ و مەترسیدارە لە ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی تەواوی بنەما یاسا جیهانییەکان، ئەگەر جیهان لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژییانە بێدەنگ بێت، بڵێسەی ئاگر زۆرکەس دەسووتێنێت."

 لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هۆشداریی توند دەدات و دەڵێت "ئەگەر جیهان نەتوانێت بە توندی لە دژی ئەم هەنگاوانە بوەستێتەوە، بڵێسەی ئەم ئاگرە زۆر لایەن دەگرێتەوە و دەیسووتێنێت."