به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی یانه‌كانی دهۆك و زاخۆ درا

پارێزگاری یانه‌ی دهۆك به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی یانه‌ی دهۆكی دا و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یانه‌ی زاخۆ.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری یانه‌ی دهۆك له كاتی ئاماده‌بوونی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان زاخۆ و قاسم له خولی نایابی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هه‌ر كاتێك یارییه‌كانی زاخۆ نه‌كه‌وێته رۆژانی ده‌وامی فه‌رمی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ پاڵپشتیكردنی زاخۆ له یاریگه ئاماده بن.
پارێزگاری دهۆك له به‌رسیڤێكی په‌یامنێری كوردستان24 له باره‌ی مه‌ترسی رووخانی یاریگه‌ی یانه‌ی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی خێرای یاریگه‌ی زاخۆن.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له باره‌ی قه‌یرانی دارایی یانه‌ی دهۆك گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوان قسه‌مان كردووه و گه‌یشتووینه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی و ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه تۆمار كراوه به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان بخه‌ینه خزمه‌نی یانه‌ی دهۆك.