پارێزگاری هەولێر بۆ کوردستان24: پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سڤیل کراوەتە ئامانج

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاکە کە شوێنی مانەوەی خەڵکی سڤیلە.

چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تایبەت بۆ کوردستان24، رایگەیاند،  ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلە و هیچ بنکەیەکی سەربازی لەو شوێنە بوونی نییە.

سەبارەت بە زیانەکان، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە زیانی ماددی بەر پڕۆژەکە گەیاندووە و بەهۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیش تێكچوون و زیانیان بەرکەوتووە.