بچوکترین یاریگا ئامادەی پێشوازییە لە یارییەکانی مۆندیالی 2026

یاریگای شاری تۆرۆنتۆ
یاریگای شاری تۆرۆنتۆ

یاریگای BMO لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدایە، یەکێکە لەو یاریگانەی کە بڕیارە بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026ـی تێدا بکرێت و یەکێکە لە بچوکترین یاریگاکانی ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

ڕۆژی سێشەممە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا پەردە لەسەر یاریگا نوێکراوەکەی مۆندیالی 2026 لادرا، ئەو کورسییە کاتییانەی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی فیفا دانراون، بۆ هاندەران سەلامەت دەبن. یاریگاکەی تۆرۆنتۆ بچووکترین یاریگایە لە کۆی 16 یاریگاکەی مۆندیال، کە شوێنی تەنها 28 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت. ئەو یاریگایە دوای نۆژەنکردنەوەی نزیکەی 17 هەزار کورسی بۆ زیاد کراوە.

هاندەران زۆر دوو دڵن لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و زیاد کردنی کورسیەکان، هاندەران پێیوان وایە کورسیە نوێیەکان جێگەی متمانە نین، بەڵام وەکو تاقیکردنەوە رۆژی نۆی مانگی پێنجی ئەمساڵ، یاری نێوان هەردوو یانەی تۆرۆنتۆ و ئینتەر مەیامی لەو یاریگایە دەکرێت، وەکو دڵنیاییەک لەسەر کورسیەکان بۆ هاندەران.

یاریگای بی ئێم ئۆ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا میوانداری شەش یاری مۆندیالی 2026 دەکات، یەکەم یاری نێوان کەنەدای میواندار و براوەی پاشکۆ، هەروەها ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار و سەنیگال و براوەی پاشکۆ و غانا و پەنەما و کڕواتیا و پەنەما.