ڤینیسیۆس: من یەکێکم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان
ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێیوایە ئەو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، هەروەها ئەو هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید هیوا دەخوازێت نێیمار بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکرێتەوە.
هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و فەرەنسا لە ئەمریکا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یەکتری دەکەن، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی سامبا گووتی '' من یەکێکم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، هەروەها رافینها و کاسێمیرۆ ئەوانیش بە هەمان شێوە، ئێمە ئێستا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە ئەزموونین لە هەڵبژاردەکەمان و ئاساییە نێیمار فشاری لەسەر بێت ''.
ڤینیسیۆس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی بانگهێشت نەکردنی نێیمار بۆ مۆندیالی 2026 دەڵێت '' من کاتێک ئەو قسانە دەکەم یەکێکم لە هاندەرەکانی نیمۆ و ئەو یاریزانە نموونەی باڵای من بووە، دڵنیام نێیمار هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات، بۆ ئەوەی 100٪ ئامادە بێت و بگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، بەڵام لە کۆتاییدا راهێنەر بڕیار دەدات و ئێمەش هەوڵ دەدەین باشترین ئەنجام بەدەست بهێنین ''.