رووسیا درۆن و دەرمان و خۆراک رەوانەی ئێران دەکات
رۆژنامەیەک باس لەوە دەکات، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە رووسیا دەرمان و خۆراک بۆ ئێران رەوانە دەکات.
رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگریی رۆژئاوا ئاشکرایکرد، رووسیا قۆناغ بە قۆناغ درۆن و دەرمان و خۆراکی رەوانەی ئێران کردووە، تاوەکو تاران لە جەنگ بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ناردنی هاوکارییەکان بۆ ئێران لە سەرەتای مانگی ئادارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
فاینانشەڵ تایمز رایگەیاند، مۆسکۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاران هەیە و لەڕووی هەواڵگری و پێدانی زانیاریی ورد لە دۆزینەوەی ئامانجەکان هاوکاریی تارانی کردووە. جیا لەوەش، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ زیاتر لە 13 تۆن دەرمانی لەڕێگەی ئازەربایجانەوە رەوانەی ئێران کردووە.