ترەمپ: هیچ کەس لە ئێران نایەوێت ببێتە رێبەر
ترەمپ رایگەیاند: ئەمریک خاوەنی سوپایەکی بەهێزە و هێزی ئێرانی نە تەواوی لەناو بردووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەڵام نایەوێت ئەوە بڵێت و هیچ کەس لە ئێران نایەوێت ببێتە رێبەر.
هەروەها گوتیشی: هیچ کەس وەکو ئێمەی پێ نەکراوە و هەشت جەنگم کۆتایی پێ هێناوە، ئێمە وڵاتێکی مەزنین و خەریکە لە جەنگێکی دیکەش سەردەکەوین.
ئاماژەی بەوەشدا، توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە، هیچ هێزی دەریاییان نەماوە، ئێران هیچ شتێکی نەماوە، بەڵام هەواڵی ساختە وا باسی دەکات ئێمە لە جەنگەکە دۆڕاوین.
هەروەها رایگەیاند "ئێران هەڕەشەبوو، نزیکبوو ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئەگەر ساڵی رابردوو هێرشم نەکردایە ئێران لە چەند هەفتەیەک دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆم، دەبوو زۆر زووتر سەرۆکەکانی پێش من ئەم کارەیان بکردایە."