ئێران بەرگریی دوورگەی خارگ بەهێزتر دەکات
لە ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا بۆ دوورگەی خارگ، ئێران بەرگریی دوورگەکە بەهێزتر دەکات.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، ئێران لە چەند هەفتەی رابردوو لەبەرانبەر ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی خارگ، ئاسایشی دوورگەکەی بەهێزتر کردووە و هێزی زیاتری بۆ خارگ ناردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بێجگە لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ دوورگەکە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە خارگ جێگریکردووە و مینی دژە مرۆڤ و دژە تانک و زرێپۆشی چاندووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە بە هەزاران سەربازی مارێنز و فیرقەی 82ـی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بێنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم سەرۆکی ئەمریکا داگیرکردنی دوورگەی خارگە.