کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ھاووڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە
پشكنینی كۆرۆنا دەبێ لە تاقیگە حكومییەكان بكرێت

K24 – ھەولێر
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێك بیەوێت بەو دەروازەیە سەردانی ئێران بكات، دەبێ لەكاتی چوونی بۆ وەرگرتنی ڤیزا و سەفەركردن، دەبێ ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت.
لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەداوە: "ئاگاداری ھەموو ھاووڵاتییانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئەوانەی کە سەرەدانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون بۆ وەرگرتنی ڤیزا یان لە کاتی رۆیشتن بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەڵیان دابێت".
روونكراوەتەوە: "دەبێت پشکنین و ئەنجامی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی كرابێت و دەرچوو بێت، نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت".