"عێراق سوودی لە گازی سروشتی وەرنەگرتووە"

ئەندامێكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق:

كێڵگەی گاز
كێڵگەی گاز

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی وزەیەكی گازییە كە دەتوانێت بیكاتە جێگرەوەی ئەو گازەی ھاوردەی دەكات.

ئەمجەد عەقابی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا جەختدەكاتەوە، ئەو وزەی گازە كە عێراق خاوەندارێتی دەكات، بەشی كارپێكردنی سەرجەم وێستگەكانە و بەجۆرێك پێداویستییەكانی پڕدەكاتەوە، كە چیدیكە گاز ھاوردە نەكات و ئەو وزەی گازەش دەكەوێتە كێڵگەكانی مەنسوورییە، زاد و عەكاز .

عەقابی راشیگەیاند، ئەو دۆخەی بەھۆی كۆرۆناوەر دروستبووە، كاریگەری گەورە كردە سەر ئابووری جیھان و نرخی نەوتی ناجێگیر كرد، بە تایبەت لە وڵاتانی بەرھەمھێن كە بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ بەدەستھێنانی نەوت پشتیان بە داھاتەكەی بەستووە.

Fly Erbil Advertisment