لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی دهۆک و زاخۆ کرایە پشوو

پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رۆژی یەکشەممەیان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردە پشووی فەرمی.

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەیامێکی کورتدا رایگەیاند، لەبەر بارودۆخی ئەمنیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی پەیامەکەی پارێزگاری دهۆک، هەر لە قۆناخی بنەڕەتیدا تاوەکوو زانکۆکان بە ناوەندەکانی خوێندی حکوومی و ئەهلی پشوو دەبێت.

هەروەها گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەو بارەوە ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و پاراستنی گیانی قوتابییان ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.

پێشتر ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریاندا یەکشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی بێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە ئارادایە.

ئاماژەیان داوە، بڕیارەکە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە ئەهلی حکوومییەوە، هەر لە قۆناخی بنەڕەتی تا زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەینی 27ی ئاداری 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی پەروەردە ڕایانگەیاندبوو، دەستپێکردنەوەی دەوامی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە لە ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026 دەستپێدەکاتەوە