داعش تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای باشووری به‌غدا ده‌ته‌قێنێته‌وه
هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه ده‌پشكنن

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، چه‌كدارانی "داعش" تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای له باشووری به‌غدا كردووه‌ته ئامانج.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی گوتی: "هه‌ندێك تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ناوچه‌ی "به‌هبه‌هانی"ی باكووری پارێزگای بابل، كراونه‌ته ئامانجی چه‌كدارانی "داعش" و تێكدراون".
گوتیشی: "له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه وا لێكدراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه تاوه‌ره‌كان تێكچوون".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان پشكنیوه، بۆئه‌وه‌ی به‌داوی ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێن، كه ئه‌و كرده‌وه "تیرۆریستییه‌یان" كردووه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی