نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی
خامی برێنت 55 دۆلاری تێپه‌ڕاند

K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی دۆلار له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی چین بۆ كڕینی نه‌وت بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ زیادبوونی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چین بۆ سه‌رووی پێشبینییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی وزه، له گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی نه‌وتی برێنت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 66 سه‌نت به رێژه‌ی 1.2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 55.41 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ك گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی تێكساس 22 سه‌نت به رێژه‌ی 0.4% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 52.46 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌كاتێكدایه، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری لێدوانه‌كانی جانیت یه‌لین، كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هاندانی ئابووری ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی دانیشتنی كۆنگرێس بۆ متمانه‌دان به‌و كاندیده ده‌بێت، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B