"ئەم یارییە چارەنووسی بەشێك لە یاریزانەكانی بەرازیل یەكلایی دەكاتەوە"
یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەردوامن لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ دووەم یاری دۆستانە بەردەوامن، لە دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر فەرەنسا ئەمجارەیان چوارشەممەی داهاتوو رووبەڕوو کڕواتیا دەبنەوە.
یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر فەڕەنسا، ئەمجارەیان لە دووەم یاری دۆستانە و ئامادەکاری رۆژی چواشەممەی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبنەوە. بۆ ئەم یارییە رافینها بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات، ئەو یاریزانە لە یاری رابردوو بەرامبەر فەڕەنسا تووشی پێکان بووە و نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری ئەو هەڵبژاردەیە، بەهۆی پێکان بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی نەکردووە و بەم هۆیەوە، ئەستەمە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر کڕواتیا ئامادەبێت.
لەلایەکی دیکەوە مارکینیۆس بەرگریکارە بە ئەزموونەکەی بەڕازیل کە یاری رابردوو بەهۆی پێکان بەشداری نەکرد، بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر کڕواتیا ئامادە دەبێت.
یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر کڕواتیا، کۆتایی بە ئامادەکارییەکانیان دەهێنن و پەیوەندی بە یانەکانیانەوە دەکەن.
ئیگۆر تیاگۆ هێرشبەری یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی، بۆ یەکەمجار لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کراوە، ئەو یاریزانە لە یەکەم یاری بەرامبەر فەڕەنسا توانی 19 خولەک بەشداری بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمار کردن. تیاگۆ زۆر دڵخۆشە بە بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و دەڵیت رۆناڵدۆی دیارە نموونەی باڵای ئەوە.
لەمبارەیەوە ئیگۆر تیاگۆ دەڵێت: گەورەترین دەستکەوتی ژیانی من ئەوەیە کە توانیم درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لەبەر بکەم و ناوەکەم لەسەر ئەو درێسە پیرۆزە ببینم، ئەمە ئەو ئامانجە بوو کە هەمیشە خەونم پێوە دەبینی و سوپاس بۆ خوا کە ئەو خەونەم بووە راستی. یاری کردن بەرامبەر کۆمەڵێک یاریزانی گەورە و بەناوبانگ بۆ من ئیلهامبەخشە، هەروەها بینینیان هێز و وزەیەکی زیاترم پێدەدات بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانم ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم.
ئیگۆر دەشڵێت: نموونەی باڵای من رۆناڵدۆی دیاردەیە، ئەو یاریزانێکی زۆر گەورە بوو، هەرچەندە هیچ کاتێک دەرفەتی ئەوەم نەبووە لە نزیکەوە بیبینم، بەڵام کاتێک سەیری یارییەکانی دەکەمەوە، چێژێکی زۆری لێ دەبینم. ئێستا کە لێرەم و لە شوێنی ئەو درێسی هەڵبژاردەکەم دەپۆشم، بۆ من شانازییەکی زۆر گەورەیە و هیوادارم بتوانم دڵی هاندەرانی وڵاتەکەم خۆش بکەم، هەروەکو چۆن دیاردە ساڵانێک توانی ئەو کارە بکات''.
بەگوێرەی رۆژنامەی گڵۆبۆی بەرازیلی، ئەم یارییەی بەرازیل بەرامبەر كرواتیا، چارەنووسی پێكهاتەی بەرازیل بە تەواوەتی یەكلایی دەكاتەوە، رەنگە كارلۆ ئانچیلۆتی ئەم یارییە بكاتە پێوەر بۆ گۆڕانكارییەكانی داهاتووی لە پێكهاتەی بەرازیل بۆ مۆندیال