بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی نوێ نزیك دەبێتەوە

ئینتەر میلان لە مانەوەی باستۆنی بێهیوا بووە

ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری ئینتەر میلان
ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری ئینتەر میلان

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی راگەیاندنی بەریتانیا، ئالێساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانیا.
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئالێساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان، بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە یانەکەیان جێدەهێڵێت و پەیودندی بە یانەی بارسێلۆنا دەکات.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان لە مانەوەی باستۆنی بێهیوان، بۆیە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی دەستپێکردووە و دەیانەوێت ریکاردۆ کالاڤیۆری بەرگریکاری یانەی ئارسێناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئینتەر میلان لەپێناو گواستنەوەی ریكاردۆ كالاڤیۆری پەیوەندی بە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە كردووە، بەڵام ئەستەمە کارگێڕی ئارسێناڵ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.
ئالێساندرۆ باستۆنی تەمەن 26 ساڵان لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ئینتەر میلان یاری دەکات، بەگشتی لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 293 یاری کردووە و خاوەنی 8 گۆڵ و 30 ئاسیستە. باستۆنی 42 یاریشی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە.