وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئادار و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەکرێت.

یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە داوە، لیستەکە سبەی دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.