وەزارەتی پەروەردە: دەوام رادەگیرێت و خوێندن بە ئۆنلاین بەردەوام دەبێت
وەزارەتی پەروەدە دووپاتی کردەوە، لەبەر رۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رابگیرێت.
یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە دا، لە ژێر رۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بڕیار درا لە سبەینێوە دەوام بە شێوەی ئامادەبوون لە ناو پۆل رابگرێت و پرۆسەکە بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام بێت.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: قوتابخانە حکوومییەکان بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) و پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) وەربگرن.
وەزارەتەکە ئاسنکاری بۆ قوتابییان دەکات و رایدەگەیەنێت، قوتابییان بەدەر لە دوو پلاتفۆڕمەکە، دەتوانن لە گرووپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لە لایەن مامۆستایان بە شێوەی رۆژانە، وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەر سێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی) هەولێر، سلێمانی و دهۆک کە لە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە .
هاوکات وەزارەتەکە دڵنیایی دەداتە قوتابییان، کە لە کاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت و، کاتی تاقیکردنەوەکانیش دیاریی دەکرێت و مافی سەرجەم قوتابییان پارێزراو دەبێت.