بەرپرسێکی ئێران: هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر شاری یاری لە ئیسفەهان
بەرپرسێکی ئەمنی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر شاری یاری ئیسفەهان.
یاریدەدەری ئەمنی پارێزگای ئیسفەهان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر شاری یاری ئیسفەهان.
لە لایەکی دیکەوە محەممەد رەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی و فێرکاری پزیشکی ئێران بە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەشێک لە زانکۆی فێرکاری پزیشکی و ڤێتەرنەری لە ئورمیە زیانی پێگەیشتووە.
هەروەها سوپای ئیسرائیلیش باسی لەوەکردووە، لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشمان کردووەتە سەر دامەزراوەی بەرهەمهێنانی چەک لە ئێران.