بەهۆی خستنە خوارەوەی درۆنێک لە ئیمارات بەنگلادیشییەک کوژرا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی 'وام' بڵاویکردەوە، بەهۆی خستنە خوارەوەی درۆنێک لە ئیمارات کەسێکی بەڕەگەز بەنگلادیشی کوژرا.

بوگوێرەی ئاژانسەکە، فەرمانگەی میدیایی حکوومەتی فوجەیرە بڵاویکردەوە، درۆنێک لەلایەن سیستەمی بەرگری خراوەتە خوارەوە و کەوتووەتە ناو کێڵگەیەک لە ناوچەی ریفاع، کە لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی کوژراوە.

فوجەیرە دەکەوێتە نزیک گەرووی هورمز، لەوەتەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی دراوسێکانی دەستیپێکردووە، چەندین جار فوجەیرەی بۆردومان کردووە، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.