مانگی سووری ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 21 هەزار کەس بوونەتە قوربانی

مانگی سووری ئێران رایگەیاند: زیاتر لە 115هەزار دامەزراوەی مەدەنی وێران بوون و ژمارەی قوربانییانیش گەیشتە 21 هەزار کەس.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، لە نوێترین راپۆرتی دا سەبارەت بە لێکەوتە مرۆیی و ماددییەکانی جەنگ، رێکخراوی مانگی سووری ئێرانی ئامارێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە، ژێرخانی مەدەنی رووبەڕووی وێرانکارییەکی بێوێنە بووەتەوە و قەبارەی زیانەکان بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

مانگی سووری ئێرانی ئاشکرای کردووە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا، زیاتر لە 115 هەزار دامەزراوەی مەدەنی بە تەواوی یان بەشێکیان وێران بوون، ئەوەی جێی سەرنجە، قەبارەی زیانەکان لە کەرتی نیشتەجێبووندا زۆر گەورەیە؛ بە جۆرێک کە 914 هەزار و 980 یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و نەمانی شوێنی حەوانەوە. سەرەڕای ئەوەی ژمارەی قوربانیانیش زیاتر لە 21 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.