سوپای پاسداران شەپۆلی 91ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ 4ـی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا جێبەجێکردنی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی چڕی بۆ سەر بنکە سەربازی و شوێنە ستراتیژییەکانی قووڵایی خاکی ئیسرائیل راگەیاند، کە وەک شەپۆلی 91 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی 4ـی ناوبردووە.
راگەیەندراوەکە کە لەژێر دروشمی "یا ئەبا عەبدوڵڵا حوسين" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەکدارانی حووسییەکان، زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشیان ئەنجامداوە.
سوپای پاسداران رایگەیاندووە، هێرشەکان بنکەکانی کۆبوونەوەی هێزە سەربازییەکان، کۆمپانیا پیشەسازییە بەرگرییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانی ئیسرائیلیان لە ناوچەکانی رۆژئاوای تەلئەڤیڤ و بەندەری ئیلات پێکاوە، لەم هێرشانەدا مووشەکی دوورهاوێژ و جۆرە مووشەکێکی نوێ کە بە زۆر قورس ناوی بردووە، بەکارهێنراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگی تەقینەوە یەک لە دوای یەکەکان لە ئیسرائیلدا بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس پەنا بۆ پەناگە ژێرزەوییەکان ببەن، سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دۆخە وای لە هەواڵگریی ئیسرائیل کردووە توانای کۆنترۆڵکردن و شاردنەوەی راستییەکانی نەبێت.
سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە، "ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبن.