مانگی سووری ئێران: كۆگایەكمان له بووشههر به درۆن بۆردومانكراوه
کۆگایەکی فریاگوزاری لە بوشەهر کرایە ئامانج و بەهۆیەوە 2 کانتینەر و 2 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لەناو چوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مانگی سووری ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 3ـی نیسانی 2026، کاتژمێر 05:30خولەک ، کۆگایەکی کەرەستەی فریاگوزاری لە شاری "چۆغادەک"ی پارێزگای بووشەهر، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە درۆن بۆردومان کرا.
ئیحسان ئیزەدپەنا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری بووشەهر ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا 2 کانتینەر و 2 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لەناو چوون.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سوور جەختیشی لەوە کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ و یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤدۆستی، بە ئامانجگرتنی کەرەستە و ژێرخانە فریاگوزارییەکان ڕێگە پێدراو نییە.