ڤینیسیۆس داوایەک لە یامال دەکات

لامین یامال - ڤینیسیۆس جونیۆر
لامین یامال - ڤینیسیۆس جونیۆر

لەم ساڵانەی دواییە بەردەوام یاریزانە رەش پێشتەکان رووبەڕووی دروشمی رەگەز پەرستی دەبنەوە، دیارترین ئەو یاریزانانەی بەردەوام رووبەڕووی ئەو دۆخە قورسە دەبنەوە، هەر یەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدرید و لامین یامال هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنان.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مسڕ، هاندەران دروشمی رەگەزپەرستیان بەرامبەر لامین یامال ئەستێرەی لارۆخا گووتەوە، کاردانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدریدی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە پەیامێکدا داوا لە یاریزانەکەی لارۆخا دەکات بەهێزی بمێنێتەوە و گوێ بەو کەسانە نەدات، هەروەها داواشی لێدەکات هەمووان پێکەوە رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە، کە بەردەوام لە یاریگاکان سوکایەتیان پێدەکەن.