وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی کرا

پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکی و جیۆفیزیکی، وادەی بینینی مانگی زولحەجە و یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی بۆ ساڵی 2026 راگەیاند، کە بە گوێرەی لێکدانەوەکان جەژن دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار.

ملیۆنان موسڵمان لە سەرانسەری جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی راگەیاندنی وادەی بینینی مانگی زولحەجە و جەژنی قوربانی 2026 دەکەن، کە هاوکاتە لەگەڵ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و وەستان لەسەر کێوی عەرەفە.

لەم چوارچێوەیەدا، پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکی و جیۆفیزیکی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای میسر، وادەی بینینی مانگی زولحەجەی ساڵی 1447ـی کۆچی ئاشکرا کرد.

پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مانگی نوێ لە کاتی ئاوابوونی خۆردا لە رۆژی بینیندا لە مەککەی پیرۆز و زۆربەی پایتەختە عەرەبی و ئیسلامییەکان نابینرێت، چونکە پێش خۆر ئاوا دەبێت. بە پێی ئەم پێشبینییانە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دەبێتە رۆژی چوارشەممە 27ـی ئایاری 2026. 

جەژنی قوربان، جەژنێکە تایبەتە بە موسڵمانان لە چوار رۆژ پێکدێت، لە موسڵمانان تێیدا گەردان ئازایی و جەژنە پیرۆزە لەکتریی دەکەن و بە چکلێت و شیرینی دەمی یەکتر شیرین دەکەن.

جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژێک دوای 9ـی زولحەججە، حاجیان لەو رۆژەدا لە چیای عەرەفە دەوەستن، کە گرنگترین پایەی حەجە، جەژن لە رۆژی 10ـی زولحەججە دەستپێدەکات و 13ـی زولحەججە کۆتایی دێت.

لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنەکەدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت و نوێژی جەژن ئەنجام دەدەن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان، هەورەها ئەو چوار رۆژە لە وڵاتە موسڵمانەکان دەبێتە پشووی فەرمی و، قوربانیکردنیش دەکەوێتە دوای تواوبوونی نوێی جەژن.

موسڵمانان لە جەژی قورباندا مەڕ، بزن، مانگا یان حووشتر، یەکێک لەوانە دەکەنە قوربانی و گۆشتی قوربانییەکەش بەسەر خزمان و دراوسێ و هەژاران دابەش دەکەن.