بارسێلۆنا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئەم ساتە 100.34 ملیۆن یۆرۆی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە واتە 2025-2026 دەستکەوتووە، چاوەڕێ دەکرێت ئەو ژمارەیە زیاتریش بێت، ئەگەر بێتو ئەو یانەیە سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی و هەروەها ببێتە خاوەنی ناسناوەکە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، داهاتی ئەو یانەیەی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا کردووە، داهاتی یانە کەتەلۆنیەکە سنوری 100 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕاندووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر ناسناوەکە بباتەوە داهاتەکەیان زیاتریش بێت.
داهاتی یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ:
18.62 ملیۆن یۆرۆ بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگ
11.2 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر پێنج بردنەوە و بەرامبەربوونێک
0.8 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر یەکسانبوونەکانی داهاتوو
8.8 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر بەدەستهێنانی پلەی پێنجەم
2 ملیۆن یۆرۆ بە بۆنەی بەدەستهێنانی یەکێک لە 16 پلەکانی پێشەوە
11 ملیۆن یۆرۆ بە بۆنەی گەیشتن بە قۆناغی 16
12.5 ملیۆن یۆرۆ بە بۆنەی گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی
35.38 ملیۆن یۆرۆ بەهای بازاڕی یاریزانەکان، سپۆنسەر، مافی پەخشی یارییەکان، ریزبەندیان لە 10 وەرزی رابردوو
کۆی گشتی ئەو داهاتەی یانەی بارسێلۆنا کە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستکەوتووە 100.34 ملیۆن یۆرۆ بووە.
ئەو پاداشتانە لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو زیاد دەبێت:
15 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی
18.5 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی
6.5 ملیۆن یۆرۆ بردنەوەی یاری کۆتایی
4 ملیۆن یۆرۆ یاری سوپەری ئەوروپا
1 ملیۆن یۆرۆ بردنەوەی سوپەری ئەوروپا