ئەمڕۆ نازناوێكی مێژوو لە ئیسپانیا یەكلایی دەبێتەوە
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای ئەوەی لە دوو پاڵەوانێتی نێوخۆیی و ئەورووپا بارسێلۆنای دوورخستەوە، لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شەممە، 18 نیسانی 2026، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كاتژمێر 22:00 به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی لاكارتۆخا رووبه‌رووی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له یاریی پێشكۆتایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی بارسێلۆنا گه‌یشته یاریی كۆتایی و ریال سۆسیدادیش له پێشكۆتایی به‌ربه‌ستی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی تێپه‌ڕاند.
پێش یارییه‌كه‌ش دیێگۆ سیمیۆنی راھێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رایگه‌یاند دەبێت یاریزانەكانی باش بزانن یاریكردن لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەستكەوتێكی گەورەیە، دەشڵێت: یاریزانه‌كانی هه‌ردوو یانه خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ئه‌م ناسناوه‌یان هه‌یه، دڵنیام ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بۆ پاڵه‌وانبوون ده‌ده‌ن.
سیمیۆنی گوتیشی: یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا وایكرد به كه‌شێكی زۆر نایابه‌وه ئه‌م یارییه بكه‌ین، ئێستا ئێمه له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگین و تیپه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته لوتكه، ده‌شزانین چ سه‌ختیه‌ك چاوه‌ڕێمان ده‌كات، یانه‌یه‌كی وه‌كو ریال سۆسیداد ده‌زانێت چۆن ده‌جه‌نگێت و یاریی ده‌كات.
سیمیۆنی دەشڵێت: من یاسایه‌كم هه‌یه، ته‌مه‌ن له تۆپی پێ پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن نییه، ره‌نگه ته‌مه‌نت هه‌ژده ساڵ بیت و ئه‌قڵیه‌تێكی زۆر جوان و نایابت هه‌بێت، یانیش یاریزانێكی 36 ساڵ بیت و ئه‌قڵیه‌تێكی ئاساییت هه‌بێت، شته‌كان په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌وه هه‌یه، خۆی سه‌ختی یارییه‌كان له مێشك و بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌شی ده‌توانن له بیری خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه و سه‌ختیه‌كان بكه‌نه‌وه له كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون و ده‌بنه پاڵه‌وان.
جامی شای ئیسپانیا لەوەتەی ساڵی 1903 وەكو پاڵەوانێتییەكی فەرمی ناسێندراوە، بارسێلۆنا تاكە یانەیە زۆرترین جامی بردووەتەوە كە 32 جار بووەتە پاڵەوان، بلباو بە 24 نازناو لە پلەی دووەم دێت، ریال مەدریدیش بە 20 نازناو پلەی سێیەمی گرتووە، بارسێلۆنا وەرزی رابردوو نازناوەكەی بردەوە كاتێك لە یاریی كۆتایی شكستی بە ریال مەدرید هێنا.