ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

تیپی لاوانی ریاڵ مەدرید
تیپی لاوانی ریاڵ مەدرید

تیپی لاوانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لاوان توانی لە تیپی لاوانی یانەی کلەب بروجی نەرویجی بباتەوە، بۆ جاری دووەم ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026 لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان، هەردوو تیپی لاوانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا و کلەب بروجی نەرویجی رووبەڕووی یەکتری بونەوە، یارییەکە لە کاتی یاسایی بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، دواجار لاوانی مێرنگی بە سەرکردایەتی خاڤی ناڤارۆ توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ببێتە براوەی یارییەکە.

تیپی لاوانی یانەی ریاڵ مەدرید بە راهێنەرایەتی ئالڤارێز لۆپێز دوای نزیکەی شەش ساڵ، جارێکی دیکە توانیان ناسناوی چامپیۆنزلیگی لاوان ببەنەوە. ئەوان پێشتر بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2020 توانیان ناسناوی چامپیۆنزلیگی لاوان بەدەست بهێنن.

سەرەتا لە خولەکی 23 یاریزانانی لاوانی یانەی ریاڵ مەدرید، لە رێگەی جاکوبۆ توانیان گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکەن، پاشان لە خولەکی 64 جانسن توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ تیپی بەرامبەر یەکسان بکاتەوە، دواجار یارییەکە بەرەو لێدانە یەکلاکەرەوەکان چوو و و لاوانی مێرنگی، توانیان بۆ جاری دووەم ناسناوەکە بەرز بکەنەوە.