شارەوانیی هەولێر: 91 پارچە زەوی بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان تەرخان دەکرێن
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، 91 پارچە زەوی بۆ پڕۆژە جیاوازەکانی پیشەسازی لە سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ لەگەڵ پارێزگای هەولێر لەگەڵ یەکە ئیدارییەکان بڕیار درا بە تەرخانکردنی 91 پارچە زەوی بۆ پرۆژە پیشەسازییەکان.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: پارچە زەوییەکان دەکەونە دەورووبەری هەولێر و بەگوێرەی پێویستی شوێنەکان تەرخانکراون، ئامانج لێی خزمەتکردنی زیاتری بواری پیشەسازییە لە شاری هەولێر.
لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پڕۆژەی پیشەسازی دراوە وەک: پیشەسازییەکانی خۆراک، ئاسن، چیمەنتۆ، و کەرەستەی بیناسازی، هەروەها ناوچەی پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک: یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان کە ئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و گۆڕینیانە بۆ بەرهەمی پیشەسازی.
هەروەها ناوچەی پیشەسازیی زێت: کارکردن بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییەکان لە هەولێر، سلێمانی و ناوچە جیاوازەکان بۆ کۆکردنەوەی کارگەکان لە شوێنێکی رێکخراودا.
هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی پتر لە 10 ملیۆن تۆنی هەیە.